90 حاڵەتی تۆمارکردووە

پێوەدانی دووپشک و گەستنی سەگ واز لە بەردەڕەش ناهێنێت

964+

فەرهاد حەسەن

تەندروستی قەزای بەردەڕەش ئاماری مانگی رابردووی بڵاوکردووەتەوە و دەردەکەوێت کە هەرچەندە لەناو وەرزی زستانداین بەڵام حاڵەتەکانی پێوەدانی دووپشک لەو قەزایە بە بەردەوامی تۆماردەکرێت.

ئامارەکە هی مانگی کانوونی یەکەمی  رابردووە و تیایدا لەهەردوو حاڵەتەکانی پێوەدانی دووپشک و گەستنی سەگ 90 حاڵەت تۆمارکراون.

پێوەدانی دووپیشک 59 حاڵەت و گەستنی سەگ 31 حاڵەت و پێدانی ڤاکسینیش بەهۆی گەستنی سەگەوە 31 حاڵەت هەبووە.

ئامارەکە لە 15 بنکەی تەندروستی و نەخۆشخانەی فریاکەوتن و بەشەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەردەڕەش تۆمارکراون، کە لەم مانگەدا ژمارەی ئەو نەخۆشانەی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە بریتی بووە لە 14 هەزار و 872 کەس و هەر لەم مانگەشدا 10 هەزار و 379 نەخۆش پشکنینی تاقیگەییان بۆ ئەنجامدراوە.

لە بەشی فریاکەوتینیش دوو هەزار و 65 حاڵەت رووی تێکردووەک لەوانەش رووداوەکانی لێدانی دەرەکی 98 حاڵەت ، بەربوونەوە 38 حاڵەت، شکان 116 حاڵەت، رووداوەکانی هاتووچۆ و ماتۆر 15 حاڵەت، یەک حاڵەتی کارەباگرتن و شه‌ڕكردنیش 18 حاڵەت تۆمار کراون.

تەندروستی بەردەڕەش كاتەكانی پشکنینی هاوسەرگیری گۆڕی

تەندروستی بەردەڕەش كاتەكانی پشکنینی هاوسەرگیری گۆڕی

تەندروستی بەردەڕەش: وەرن ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا وەرگرن

تەندروستی بەردەڕەش: وەرن ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا وەرگرن