شەش کیلۆمەتر بە پێ رۆیشتن

دوای حەوت رۆژ مانەوە رەوەئەسپەکەیان لەناو بەفری چیای شیریندا رزگار کرد

964+

فەرهاد حەسەن

دوای حەوت رۆژ لە حاسێ بوون و مانەوەیان لەناو بەفرێکی زۆر چەند تیمێکی جیاواز توانیان ئەو رەوەئەسپە رزگار بکەن، وتەبێژی ژینگەپارێزی بارزانیش دەڵێت “ئەسپەکان لە رێگەی درۆنەوە دۆزرانەوە”.

رووداوی ونبوونی ئەم ئەسپانە لە چیای شیرین لە سنووری بارزان بوو، ئەسپەکان هی هاوڵاتیانی هەردوو گوندی هەسنێ و ببانێ بوو.

ملازم سدیق حەسەن، بەڕێوەبەری هۆشیاری و راگەیاندنی بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان بە 964ـى راگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە ونبوونی ئەم ئەسپانە تیمێکی بەتالیۆنەکەیان و ئاسایش و هاوڵاتیانی هەردوو گوند لەگەڵ ژمارەیەک لە خۆبەخشان دەستیان بە گەڕان و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ئەسپەکان کرد کە ماوەی حەوت رۆژ بوو دیار نەمابوون.

وتیشی “بەهۆی بەفربارینێکی زۆر کە نزیکەی دوو مەتر باریبوو، گەڕان بۆ دۆزینەوەیان سەخت بوو، بۆیە لەرێگەی درۆنەوە توانیمان بیاندۆزینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد تیمەکان ماوەی شەش کیلۆمەتر بە پێ رۆیشتن تاوەکو گەیشتن بە ئەسپەکان دوتریش بەو رێگایەی کە تیمەکان لەناو بەفر لەکاتی گەڕانیان دروستیان کردبوو ئەسپەکان گەڕێندرانەوە بۆ خاوەنەکانیان.

گەرما تەنگی بە ورچێکى سنورى بارزان هەڵچنیوە

گەرما تەنگی بە ورچێکى سنورى بارزان هەڵچنیوە

پڵنگێکی دەگمەنی دیکە لە دەڤەری بارزان دەرکەوت

پڵنگێکی دەگمەنی دیکە لە دەڤەری بارزان دەرکەوت

له‌ بارزان بازرگانیكردن به‌ گوڵ و گیاى به‌هاره‌ قه‌...

له‌ بارزان بازرگانیكردن به‌ گوڵ و گیاى به‌هاره‌ قه‌ده‌غه‌كرا