كاندیدە بەهێز و سەرەكییەكان ئاشكرا بوون

دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ سەرۆكی كۆمار داخرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ دووشەممە، سەفوان ئەلجەرجیری ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق داخستنی دەرگای خۆکاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆکی کۆماری عێراق راگەیاند.

ئەلجەرجیری لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 5.1.2025 راگەیاند: “دوای کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی کۆمار داخرا”.

وتیشی، “زیاتر لە 44 کەس خۆیان کاندید کردووە، دواتر ناوەکانیان رادەگەیەنین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پارتی دیموکراتی کوردستان فوئاد حوسێنی کاندید کردووە، یەکێتی نیشتمانیی كوردستانیش نزار ئامێدی بۆ پۆستەكە کاندید کردووە”.

هاوكات دوێنێ سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق ناوی 41 كەسی بڵاوكردەوە، كە خۆیان بۆ سەرۆكی كۆمار كاندید كردووە.

بە گوێرەی عورفی سیاسیی عێراق و رێككەوتنەكان، پۆستی سەرۆكی كۆمار بۆ كوردە و پێویستە كەسایەتییەكی كورد پۆستەكە وەربگرێت، بەڵام لەو لیستەی دوێنێ بڵاوكرایەوە، دەیان كەسی غەیرەكوردی تێدایە و خۆیان كاندید كردووە.

41 كەس پۆستی سەرۆک كۆماری عێراقیان دەوێت

41 كەس پۆستی سەرۆک كۆماری عێراقیان دەوێت