"هێشتا ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئاسایی نەبووەتەوە"

پاش هەفتەیەک مەرزی کێلێ بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە

964+

شۆڕش قادری

دوای هەفتەیەک لە بارینی بەفرە زۆرەکە هێشتا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی کێلێ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین ئاسایی نەبووەتەوە، بەڵام بەڕووی گەشتیاراندا کراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 5.1.2026 عەباس عەزیز بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین بە 964ـی وت، “تا ئێستا رێگای مەرزی کێلێ بەتەواوەتی پاک نەکراوتەوە، بەڵام لەمڕۆوە تاڕادەیەک دەست بە جموجۆڵی گەشتیاری کراوەتەوە، ئەوانیش ناچارن بەشێک لە رێگاکە بەپێ ببڕن”.

سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزەکە، عەباس عەزیز وتی، هێشتا دەستی پێنەکردووە و چاوڕێ دەکرێت، لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا وەزعەکە ئاسایی ببێتەوە.

دوای شەپۆلی بەفر و بارانەکەی هەفتەی رابردوو، رێگای چەند مەرزێکی نێوان هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان پەکیان کەوت، مەرزی کێلێش زۆرترین بەفری لێباری و تا ئێستاش بەتەواوەتی نەکراوەتەوە.

مەرزى کێلێ، مەرزێکى نافەرمییە لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئێران، بە دیاریکراوى لە دیوى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە سنوورى قەزاى پشدەر و لە دیوى رۆژهەڵاتى کوردستانیشەوە نزیکترین شار لێیەوە سەردەشتە.

ئەم دوو رۆژە بەتەماى کردنەوەى مەرزى کێلێ مەبن

ئەم دوو رۆژە بەتەماى کردنەوەى مەرزى کێلێ مەبن

لە مەرزی کێلێ چوون بۆ ناو بەفر و ئۆتۆمبێلەکەیان کۆنتڕۆ...

لە مەرزی کێلێ چوون بۆ ناو بەفر و ئۆتۆمبێلەکەیان کۆنتڕۆڵی لەدەستدا