چەند پارچە ئاڵتونێک و کامێرای چاودێری ماڵێكی لەکۆڵنا، دەستگیرکرا – وێنە؛ پۆلیسی هەڵەبجە
دزییەکە لە هەڵەبجە کراوە
چەند پارچە ئاڵتونێک و کامێرای چاودێری ماڵێكی لەکۆڵنا؛ قۆڵبەست کرا
964+
شۆڕش قادری
لە هەڵەبجە دز چووەسەر ماڵێک و چەند پارچە ئاڵتۆنێک و کەرستەی جوانکاری خانمان و کامێرای چاودێری ماڵەکەشی لەکۆڵنا، پۆلیس دۆزییەوە و قۆڵبەستی کرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە سکاڵا تۆمارکراوە لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەسەر ئەوەی کە دزی لە ماڵەکەی کراوە، دەستبەجێ دەستکراوە بەلێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، دواتر مەفرەزەکانیان توانیویانە بەبڕیاری دادوەر تۆمەتبارێک بەناوی (هـ، ل، ف) تەمەن 28 دەستگیر بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکە پیشەی کاسبە و چەند پارچە ئاڵتونێک و هەندێک کەرەستەی جوانکاری خانمان و کامێرایەکی چاودێریشی دزیوە.
تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.