76 مێگاوات کارەبایان بەرهەمهێناوە

تا ئەمڕۆ؛ لە سلێمانى ژمارەى هاوبەشانى وزەى خۆر 2500 هاوبەشى تێپەڕاندووە

964+

وریا فەتاح

بەپێى ئامارەکانى کارەباى سلێمانى، دانانی سیستمی به‌رهه‌مهێنانی كارەبا به‌ وزەی خۆر لەزیادبووندایە و تا ئەمڕۆ توانیویانە زیاتر لە 76 مێگاوات، کارەبا بەرهەمبهێنن.

ئامارەکانى بەشى وزە نوێبووەکانى کارەباى سلێمانى ئاشکراى دەکەن، تا 4.1.2026، ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە و لە بەشەکەیان تۆمارکراون، گەیشتووە بە 2 هەزار و 590 هاوبەش.

“بەهەموویانەوە توانیویانە 76.390 مێگاوات، کارەبا بەرهەمبهێنن”، کارەباى سلێمانى وا دەڵێت.

 لەو هاوبەشانەى سیستمى سۆلاریان داناوە بەم شێوەیە دابەشبوون:

هاوبەشى ماڵان: 2.163
هاوبەشى بازرگانى: 337
هاوبەشى پیشەسازى: 15
هاوبەشى کشتوکاڵى: 70

هاوبەشى میریى: 5

لە سلێمانی مارکێتێک بەهۆی سۆلارەوە خەڵكی گەڕەكێکی حەس...

لە سلێمانی مارکێتێک بەهۆی سۆلارەوە خەڵكی گەڕەكێکی حەساندووەتەوە