ساڵی رابردوو

زیاتر لە 1800 منداڵ لە نەخۆشخانەی کۆیە لەدایکبوون

964+

شۆڕش قادری

ساڵی رابردوو زیاتر لە هەزار و 800 منداڵ لە نەخۆشخانەی کۆیە لەدایکبوون و زیاتر لە سێ هەزار نەشتەرگەریش لە نەخۆشخانەکە ئەنجام دراون.

بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د.خالید لە کۆیە ئاماری کار و خزمەتگوازارییەکانی لە ساڵی 2025 بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، ساڵی رابردوو 56 هەزار و 359 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، هەشت هەزار و 400 کەسیان داخل کراون و سێ هەزار و 31 نەشتەرگەریش ئەنجام دراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر ساڵی رابردوو یەک هەزار و 829 منداڵ لە نەخۆشخانەی شەهید د.خالید لەدایکبوون.

ئامارەکە بەوردی لەخوارەوە؛

سەردانی نەخۆش (56359)

سەردانی فریاکەوتن (3900)

خەواندن (داخل بوون) (8400)

نەشتەرگەری (3031)

منداڵبوون (1829)

سۆنەر (5446)

نازور (299)

ئیکۆ (659)

هێڵکاری دڵ (7937)

تیشک (9122)

پشکنینی تاقیگەیی (370359)

 2133 منداڵ لە نەخۆشخانەیەکی کۆیە داخیل کراون

 2133 منداڵ لە نەخۆشخانەیەکی کۆیە داخیل کراون

زیاتر لە دوو ساڵە نەخۆشخانەی کۆیە بێ ئامێری سیتی سکانە

زیاتر لە دوو ساڵە نەخۆشخانەی کۆیە بێ ئامێری سیتی سکانە