باران ئیشی غەسلەكانیشی راگرتبوو

“هەر ئۆتۆمبێلە دێت و 10 كیلۆ قوڕی پێوەیە”

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

نزیكەی دوو هەفتە بوو شەپۆلێكی فراوانی باران و بەفر هەرێمی كوردستان و ناوچەكەی گرتبووەوە، هەولێریش بەدەر نەبوو لەم شەپۆلە، بەڵام ئەمڕۆ شەممە 3.1.2026 جەوەكە خۆشی كردووە و خۆر بەدەرەوەیە و ئیتر رۆژی كاروكاسبیە، شووشتنگەكانی ئۆتۆمبێلیش جەویان كرایەوە، چونكە نزيكەی دوو هەفتە بوو بێ كار بوون و كەس مەرحەبای نەدەكردن.

رێبەر شوكر خاوەنی شووشتنگەیەكی ئۆتۆمبێلە لە هەولێر و بۆ 964 وتی، “لە شەممەی رابردووەوە كارمان نەكردبوو، چونكە یەک ئۆتۆمبێل نەدەهات بۆ شووشتن، لەبەر ئەو باران و بەفرە، بەڵام ئەمڕۆ راوەستانمان نییە و هەر ئۆتۆمبێلێكی دێت 10 كیلۆ قوڕی پێوەیە .”

وتیشی، ئەمڕۆ زیاتر لە 50 ئۆتۆمبێلمان شووشتووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دوا مۆڵەت دەدرێتە شووشتنگەکانی ئۆتۆمبێڵ

دوا مۆڵەت دەدرێتە شووشتنگەکانی ئۆتۆمبێڵ