ئاگادارییەک لە هاتوچۆی گەرمیانەوە؛

سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن و بەوریاییەوە شۆفێری بکەن

شۆڕش قادری

هاتوچۆی گەرمیان داوا لە شۆفێران دەکات، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن و لە رێگاکانیش بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران دەڵێت، “بەهۆی بارینی بەفر و نزمبونەوەی پلەکانی گەرما و خراپی کەشوهەوا، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن”.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی تەمومژەوە مەودای بینین لە رێگاکان کەم بووەتەوە، بۆیە بە وریاییەوە شۆفێری بکەن و مەودای نێوان ئۆتۆمبێلەکانتان بپارێزن.

هاتوچۆی گەرمیان داوایش لە شۆفێران دەکات، لەبەر سەلامەتی گیانی خۆیان و سەرنشینان، پابەندی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن.