"نەخۆشی دەروونی هەبووە"

پیکابی بەقاڵێکی بەبارەوە رفاند؛ سەیارەکە وەرگەڕا و دەستگیر کرا

964+

شۆڕش قادری

لەناو بازاڕی دەربەندیخان کەسێک کە نەخۆشی دەروونی هەبووە، پیکابی بەقاڵێکی بەبارەوە رفاند، سەیارەکەی وەرگەڕاند و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2.1.2026 کەسێک کە نەخۆشی دەرونی هەیە، لەناو قەزای دەربەندیخان ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی بەقاڵی ڕفاند کە لەجۆری پیکاب – نیسان بوو، دەستبەجێ مەفرەزەکانی هەردو بنکەی پۆلیسی دەربەندیخان و پۆلیسی وارماوای سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان هەستان بەگرتنەبەری رێکاری یاسایی و لێکۆڵینەوە و گەڕانیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد”.

دواتر هێزەکانی پۆلیس زانیارییان دەستکەوتووە کە لە نزیک گوندی میرەدێ ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و زیانی ماددی گەیشتووە بەئۆتۆمبێلەکە و بارەکەی، دەستبەجێ چوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانراوە لەلایەن مەفرەزەکانی هەردوو بنکەوە تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا.

لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە ڕێکخراوە و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای دەربەندیخان و بەپێی ماددەی (446) لەیاسای سزادان تۆمەتبار بەناوی (د، خ، ف) و لەدایکبووی ساڵی (2003) راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی دزەکانی بناری گۆیژەی دەستگیر کرد

پۆلیسی سلێمانی دزەکانی بناری گۆیژەی دەستگیر کرد

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی داواكراویان دەستگیر كرد

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی داواكراویان دەستگیر كرد