لە سۆران تەمومژە و هاتۆچۆ رێنمایی دەدات – وێنە؛ ئەرشیفی 964
شۆفێران ئاگادار بن
لە سۆران تەمومژە و هاتوچۆ رێنمایی دەدات
964+
شۆڕش قادری
لە سۆران و دەورووبەری تەمومژێکی چڕە، بۆیە ئەگەر ئەمشەو رێتان کەوتە ئەو دەڤەرە بە وریاییەوە هاتوچۆ بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران دەڵێت، پابەندی ئەو رێنمایانەی خوارەوە بن بە هۆکاری هەبوونی تەمومژێکی زۆر لە سۆران و دەورووبەری:
1- کەمکردنەوەی خێرایی ئۆتۆمبێل.
2-داگیرساندنی لایتی (ناسی) لە جیاتی لایتی بەرز (فول لایت).
3-دوور کەوتنەوە لە ئۆتۆمبیلی پێش خۆی بە ئەندازەی دوو ئەوەندی مەودای ئاسایی.
4-خاوێنکردنەوەی جامەکان لەڕووی ژوورەوە.