"ئەگەر ئێران تەقە لە خۆپیشاندەران بکات، فریایان دەکەوین"
ترەمپ پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئێران دەکات؛ تارانیش هەڕەشە دەکات
964+
شۆڕش قادری
دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئێران دەکات و کاربەدەستدانی ئێرانیش هەڕەشە لە ئەمریکا دەکەن.
وەزعی ئێران تادێت خراپتر دەبێت و خۆپیشاندانەکان پەرەیان سەندووە، وەک یەکەم کارادنەوە بۆ خۆپیشاندانەکان دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ، نووسیویەتی، “ئەگەر ئێران تەقە لە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بکات، کە عادەتی خۆیانە، ئەمریکا دەستبەکار دەبێت و فریایان دەکەوێت”.
دوای ئەو لێدوانەی ترەمپ عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی، “با ترەمپ بزانێ کە دەستێوەردان لەو بابەتە ناوخۆییە، یەکسانە بە تێکدانی هەموو ناوچەکە و لەناوچوونی ئەمریکا، خەڵکی ئەمریکاش با ئاگایان لە سەربازەکانیان بێت”.
خۆپێشاندانەکانی ئێران سەرەتای ئەم هەفتەیە لە تارانی پایتەختەوە دژی گرانی و بێکاری سەریهەڵدا و تادێت فراوانتر دەبێت و بەشێک لە ناوچەکە کوردییەکانیشی گرتووەتەوە، تا ئێستاش ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژراون و برینداربوون.
وەزعی ئێران دیسان تەقییەوە و خۆپیشاندانە