مام لوقمان خەمۆریانە و خواردنیان پێدەدات

سەربانی دوکانێک لە داوێنی قەڵا بووەتە پەناگایەک بۆ سەگە بێلانەکان

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

سەربانی دوکانێک لە داوێنی قەڵای هەولێر، بووەتە پەناگایەک بۆ ئاژەڵە بێلانەکان.

لوقمان حسێن کاسبکارە و خاوەنی دوکانەکەیە، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “نزیکەی ساڵێک دەبێ رۆژانە گۆشت و خواردن بۆ ژمارەیەک سەگی بێلانە دابین دەکەم و لەسەر بانی دوکانەکەم پێیان دەدەم”.

“زگم پێیان دەستووتێ، سبەینان کە دێم، ئینتیزارم دەکەم تا دێم، لەسەر دوکانەکەم دەمێننەوە و بۆ هیچ شوێنکی تر ناڕۆن”، لوقمان حسێن وای وت.

مام لوقمان خەمخۆری ئاژەڵانە و جگە لە سەگەکان، دوو بۆ سێ ساڵە 10 پشیلەش تێر دەکات و باسی ئەوە دەکات کە جارێک پشێلەیەک لاقی شکاوە، بردوویەتیە نەخۆشخانە و تیماری کردووە، پشیلەکە چوار شەو لە نەخۆشخانە ماوەتەوە  و هەموو شەوێکیش سەردانی کردووە و ئاگای لێی بووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئاژەڵدۆستێک بووە فریادڕەسی سەگە بێلانەکان؛ لە لافاوەک...

ئاژەڵدۆستێک بووە فریادڕەسی سەگە بێلانەکان؛ لە لافاوەکەی چەمچەماڵ

لە سلێمانیش سەگی بێلانە کۆ بکەرەوە و پارە وەربگرە

لە سلێمانیش سەگی بێلانە کۆ بکەرەوە و پارە وەربگرە