"هەموویان پیاون"

لە ملەی سەرتەکی بەمۆ مینی پاسێک وەرگەڕا و 11 کەس برینداربوون

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە ملەی سەرتەکی بەمۆ مینی پاسێک وەرگەڕاو  و 11 کەس برینداربوون کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هەموویان پیاون.

سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی وت، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2.1.2026 مینی پاسێک لە ملەی سەرتەکی بەمۆ وەگەڕاوە و 11 کەس برینداربوون، بریندارەکانیش بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی دەربەندیخان کراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بریندارەکان هەموویان پیاون و تا ئێستاش روون نییە کە خەڵکی کوێن و بۆچی روویان لەو ناوچەیە کردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

خێرخوازان بەهانای ئەو گەنجەوە چوون کە سەیارەکەی سووتا

خێرخوازان بەهانای ئەو گەنجەوە چوون کە سەیارەکەی سووتا