لە لۆفەکانی بێخاڵ
ئۆتۆمبێلێک لە ناو بەفردا رزگارکرا
964+
ژێوار خدر
تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران، درەنگانی شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێکیان لەناو بەفری لۆفەکانی بێخاڵ دەرهێنا، کە بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە لە ناوچەیەکی سەختدا پەکیکەوتبوو.
بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە هەبوونی حاڵەتەکە تیمی رزگارکردن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لە کاتێکی کەمدا توانرا هاوکاری ئۆتۆمبێلە گیرخواردووەکە بکرێت و لە مەترسیی وەرگەڕان و مانەوە لەو سەرما تووندەدا رزگار بکرێت.
داواش لە هاوڵاتییان دەکات، لە کاتی هەر رووداوێکی نەخوازراودا خێرا پەیوەندی بە ژووری کۆنترۆڵەوە بکەن بۆ ئەوەی تیمەکانیان بگەنە شوێنی مەبەست و زیانەکان کەم بکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ژمارە (115) بۆ هێڵەکانی کۆڕەک بەخۆڕایی و هەردوو ژمارەی (07502401171) و (07507966355) بۆ حاڵەتە بەپەلەکان تەرخانکراون.