دیمەنێکی بارانبارین لە یەکێک لە شەقامەکانی کوردستان - وێنە: 964
کەرکوک و گەرمیان وەزعیان خراپە
هیران لە لوتکەدایە؛ بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە
964+
وریا فەتاح
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، شەپۆلێکی توندی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و ناحیەی “هیران” لە سنووری پارێزگای هەولێر بە تۆمارکردنی 71 ملیمەتر، بەرزترین رێژەی بارانبارینی لەسەر ئاستی هەرێم لێ باریوە.
بەپێی ئەو داتایانەی کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، بارانبارینەکە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکی گرتووەتەوە، لە بەرامبەردا ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک کەمترین بڕی بارانیان لێ باریوە.
پوختەی بارانی پارێزگاکان:
هەولێر: زۆرترین باران لە هیران (71 ملم) و سۆران (38.8 ملم) باریوە.
سلێمانی: زۆرترین باران لە سەرکەپکان (45.2 ملم) و قەڵادزێ (42 ملم) باریوە.
دهۆک: شێلادزێ بە 50 ملم و بجیل بە 42.5 ملم لە پێشەنگدان.
کەرکوک و هەڵەبجە: ڕێژەکان مامناوەند بوون، بەجۆرێک لە تەکیەی جەباری 15 ملم و لە تەوێڵە 15.8 ملم باریوە.
ئەو 10 شوێنەى زۆرترین بارانى 24 کاتژمێرى رابردویان لێ باریوە:
1. هیران (هەولێر): 71
2. شێلادزێ (دهۆک): 50
3. سەرکەپکان (سلێمانی): 45.2
4. بجیل (دهۆک): 42.5
5. قەڵادزێ (سلێمانی): 42
6. یاخسەمەر (سلێمانی): 41
7. سۆران (هەولێر): 38.8
8. چوارقوڕنە (سلێمانی): 38.6
9. رواندز (هەولێر): 37.2
10. رانیە / چوارتا / سیدەکان: 35 (هەرسێکیان وەک یەک)
ئەم شەپۆلە بارانبارینە کاریگەری ئەرێنی گەورەی لەسەر ئاستی ئاوی ژێرزەوی و بەرزبوونەوەی ئاوی بەنداوەکان دەبێت لە سەرەتای ساڵی 2026ـدا.