هاتوچۆى سلێمانى بۆ شۆفێران

ئۆتۆمبێلەکەتان لە شوێنى نەگونجاو پارک بکەن، سزاتان دەدەین

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

بۆ ئەمشەو، شەقامى سالم بە ڕووى شۆفێران داخراوە و هاتوچۆى سلیمانیش هۆشدارى بە شۆفێران دەدات کە ئەگەر لە شوێنى نەگونجاوى نزیک شەقامەکە ئۆتۆمبێل پارک بکەن، سزا دەدرێن.

مقەدەم بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـى وت،” ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە ئەگەر کاری زۆر پێویستیان نەبێت سەردانی شەقامەکانی نزیک شەقامی سالم نەکەن، لەبەر ئەوەی شەقامەکە بەربەستکراوە و لۆدێکی زۆر دروست بوە”.

جەختیشى کردەوە، ئەو شۆفێرانەى، ئۆتۆمبێلەکانیان لە نزیک شەقامی سالم رادەگرن، دەبێت بەشێوەیەکی گونجاو پارکی بکەن، بە پێچەوانەوە هەر ئۆتۆمبێلێک بەشێوەیەکی نەگونجاو ئۆتۆمبێلەکەی پارک بکات و ببێتە هۆی ئاستەنگ رووبەڕوی سزا دەبێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەم سەری ساڵە لە شەقامی سالمەوە پەیامی ژینگەیی هەیە

بەم سەری ساڵە لە شەقامی سالمەوە پەیامی ژینگەیی هەیە