پارێزگای هەولێر هۆشداری لە بەستنی رێگاکان دەدات – وێنە؛ پارێزگای هەولێر
هۆشدارییە و بەجددی وەریبگرن
“سەرجەم رێگاکانی پارێزگای هەولێر بەستوویانە”
964+
شۆڕش قادری
سەرجەم رێگاکانی پارێزگای هەولێر بەستوویانە و تا بۆتان دەکرێ مەچنە دەرەوە، ئەمە هۆشدارییە و بەجددی وەریبگرن.
پارێزگای هەولێر لە هۆشدارییەکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 31.12.2025 لەگەڵ هاتنی شەپۆلی سێیەمی بەفربارین کە لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە، داواکارین لە هەموو خەڵک لەبەر بوونی بەستەڵەک و بەستان ئەو رێگایانە بەکارمەهێنن بەتایبەتی بارهەڵگرەکان، ئەگەر زۆر پێویست نەکا با خۆیان لەو رێگایانە نەدەن، بەتایبەتی رێگای سەرەکی گۆمەسپان – سماقوڵی”.
ئاماژە بەوەشکراوە، پلەی گەرما زۆر دادەبەزێت و دەچێتە ژێر سفر پلەی سیلیزی، بۆیە هاوڵاتیان هەتا دەکرێ ئۆتۆمبێلەکانتان دەبڵ ئەکسل بێ و زنجیر لە تایەکان زۆر زۆر پێویستە.
پارێزگای هەولێر داوایش لە سەرجەم گەشتیاران دەکات، یارمەتی تیمەکانمانیان بدەن بۆ خاوێنکردنەوە و راماڵینی بەفر لە رێگاکان.