هەر سەگ نا، به‌كره‌جۆ به‌ده‌ست ئه‌سپ و مانگاش گرفتاره
964+
ئاودێر عومەر – سلێمانى
شاره‌وانى به‌كره‌جۆ بڕیارێكی له سه‌رووى خۆى وه‌رگرتووه، هه‌ر ئاژه‌ڵێكی ماڵیی له كۆڵانه‌كانی ببینێت خاوه‌نه‌كانى سزا ده‌دات، ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵێك بگرین گۆشتى نه‌خورێت به‌قه‌د نرخى ئه‌و ئاژه‌ڵه خاوه‌نه‌كه‌ى سزا ده‌ده‌ین.
ئەندازیار عومەر حه‌سه‌ن، بەڕێوه‌بەری شارەوانی بەکرەجۆ بە 964ـی راگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە بڕیارێک بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکان ئاگادارکراونه‌تەوە كه هەر ئاژەڵێکی ماڵیی خاوەندارێتی هەبێت ئاگاداردەکرێنەوە بەڕەڵڵای کۆڵانەکانیان نه‌كه‌ن، چونكه ده‌ڵێت “بوونى ئه‌و ئاژه‌ڵانه سیما‌و ژینگەی کۆڵانەکانی ناشیرین کردووە”.
ئاماژەی بەوەشدا “سەرەتا خاوەنەکانیان ئاگاداردەکرێنەوە غەرامە دەکرێن، دواتر ئەو ئاژەڵانەی گۆشتیان دەخورێت بۆ جاری دووەم دەستیان بەسەردا دەگیرێت و دەبرێنە قەسابخانەی سلێمانی و سەردەبڕدرێن”.
سەبارەت بەو ئاژەڵانه‌ش كه گۆشتیان ناخورێت وتى “ئاژەڵەکانیان دەگیرێت و غرامەى زۆر قورس دەدرێن كه لە 200 هەزارەوە دەستپێدەکات جار واهەیە به‌قه‌د نرخی ئاژەڵەکە، خاوه‌نه‌كه‌ى سزا ده‌درێت”.
لەماوەی ئەم هەفتەیەدا سێ مانگا گیراون خاوەنەکانیان غرامە کراون بۆ هەر مانگایەک 200 هەزار دینار بۆ هه‌ر ئه‌سپێكیش خاوه‌نه‌كه‌ى یه‌ك ملیۆن دینار غرامه ده‌كرێت” عومەر حەسەن وای وت.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، ماوه‌ى سێ مانگه دیارده‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئاژه‌ڵه ماڵیی و ناماڵییه‌كان له كوچه و كۆڵانه‌كانى به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى سلێمانى و به‌تایبه‌تیش له‌م مانگه‌شدا ئه‌و دیارده‌یه به فراوانى له به‌كرجۆ به‌دى ده‌كرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن