وتەبیژى بەرگرى شارستانى سلێمانى بۆ 964:

“پێشبینى دەکرێت پەنگخواردنەوەى غاز هۆکارى تەقینەوەکە بوبێت”

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

وتەبێژى بەرگرى شارستانى سلێمانى رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت هۆکارى تەقینەوەکەى بەنزینخانەى هەڵگورد، پەنگخواردنەوەى غاز بوبێت.

ئارام عەلى، وتەبێژى بەرگرى شارستانى سلێمانى بە 964ـى وت،”کاتژمێر 1:47 خولەکى دوانیوەڕۆ، ئاگادارکراینەوە لە رووداوەکەى بەنزینخانەى هەڵگورد کە تەقینەوەیەک تێیدا روویدا”.

وەک باسى دەکات، تائێستا ئەنجامەکە یەکلایى نەبووەتەوە، بەڵام پێشبینى دەکرێت بەهۆى پەنگخواردنەوەى غاز، تەقینەوەکە روویدابێت.

ئاشکراشى کرد، بەهۆى رووداوەکە پێنج ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە و چوار کەسیش بریندار بوون، ئەوە جگە لەو زیانەى بەر باڵەخانەى بەنزینخانەکە کەوتووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە تەقینەوەکەى سلێمانیدا چوار کەس بریندار بوون

لە تەقینەوەکەى سلێمانیدا چوار کەس بریندار بوون