لە قەرەهەنجیر
دوو پێشمەرگە لەناو لافاو گیریانخوارد بەڵام دواجار رزگارکران
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە قەرەهەنجیر دوو پێشمەرگە لەناو لافاو گیریانخوارد، بەڵام دواجار رزگار کران و ئێستا سەلامەتن.
موقەدەم ئەحمەد سەعید فەرماندەی فەوجی یەکی لیوای یەکی هێزەکانی پێشەرگە لە ناحیەی قەرەهەنجیر بە 964ـی وت، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ ئەفسەرێکی دیکە بەناوی موقەدەم هێرش ئەحمەد نەمانهێشت پێشمەرگەکان خواردن ببەن بۆ رەبایەکانی پێشمەرگە لە قەرەهەنجیر، بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانیان دروست نەبێت، خۆمان بە ئۆتۆمبێلێک خواردنەکەمان برد، لە نیوەی رێگا بەهۆی لافاوەوە ئۆتۆمبێلەکەمان گیریخوارد، بەڵام دواجار توانیمان خۆمان رزگار بکەین و بگەڕێنەوە ناو بارەگای فەوج”.
ئەمڕۆ لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی کوردستان بەهۆی بارانی بەخوڕ لافاو دروستبوو و لە هەندێک شوێن زیانی ماددی لێکەوتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری