تا بۆتان دەکرێ مەچنە ناوچە شاخاوییەکان

بەفر چەند رێگایەکی داخستووە و لە زۆربەی رێگاکانیش ئاستەنگی هاتوچۆ هەیە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

بەفر زۆربەی رێگاکانی ئیدارەی سۆرانی داپۆشیوە و لە بەشێکی رێگاکان ئاستەنگ و گرفتی هاتوچۆ هەیە و دوو رێگاش هەر بەداخراوی ماونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی 964 هەردوو رێگای زینی وەرتێ و رێگای بالیسان کە لەشەوی رابردووەوە داخراون، هێشتا نەکراونەتەوە و لە رێگای سۆران بۆ حاجی ئۆمەران و سۆران – سیدەکان و سۆران – مێرگەسۆریش ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە.

خوسرەت سادق بەڕێوەبەری چاککردن و پارستنی رێگاوبانی سۆران، بە 964ـی وت، “بە گشتی لە رێگاکان گرفتی هاتوچۆ هەیە و شەو بەفرێکی زۆر باریوە، ئێستا بە چوار تیم سەرقاڵی راماڵینی بەفرن لە سنوورەکە”.

وتیشی، لە رێگای زینی وەرتێ بەفرێکی زۆر باریوە و رێگاکە لە دوێنێوە نەکراوەتەوە، لە رێگای حاجی ئۆمەرانیش چەند بارهەڵگرێک مەقستیان کردووە و بەهۆیەوە گرفتی هاتوچۆ دروست بووە، بەڵام لە هەوڵدان زوو چارەسەری بکەن.

رێگای مەرزی کێلێش لە دەڤەری ئیدارەی راپەڕین بەفر گرتوویەتی و هاتوچۆی بازرگانی لە مەرزەکە پەکی کەوتووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئەگەر ئۆتۆمبێلی بچووكت پێیە مەچووە رێگای زینی وەرتێ

ئەگەر ئۆتۆمبێلی بچووكت پێیە مەچووە رێگای زینی وەرتێ

بەفر رێگای نێوان ئیدارەی سۆران و راپەڕینی داخستووە

بەفر رێگای نێوان ئیدارەی سۆران و راپەڕینی داخستووە