"پارە پەیداکردن عەیبە نییە"

رۆژنامەنوس و ئەندازیاری خۆراک و کابانێکی باشە

964+

دیلان محەمەد-سلێمانی

کارێکی ئاسان نییە سێ پیشەت هەبێ و بە باشیش گرنگی بە هەرسێکیشیان بدەیت، بەڵام بۆ تەلار ئەحمەد ئەمە ئاسانە و دەیەوێ ئەوەی لەسەر سفرەکەی خۆیەتی پێشکەشی خەڵکیشی بکات.

تەلار ئەحمەد، رۆژنامەنوسە و ئەندازیاری خۆراکە و کابانێکی باشە و  بۆ 964 دەڵێت، ئەمە خولیای و حەزی منداڵیمە، وتم خۆ من بۆ کاری رۆژنامەوانیەکە دێمە فێستیڤاڵەکان بۆ وەک خواردنیش بەشدار نەبم بە خواردنێکی بە تام و خۆش و پاک.

وادیارە لەگەڵ دیلانی پەیامنێر بەزم و رەزمی هاوڕێیەتی و پیشەکەیان زۆرە و لەگەڵ دەمەتەقێ خواردنەکانی پێ تاقیدەکاتەوە و دەڵێ، پارەکەش هەر لێ ئەسێنم بە دڵی خۆت بخۆ.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

تۆرکە و ساوەر بەتامی جاران؛ خواردنگەیەک بۆ خواردنی کۆن...

تۆرکە و ساوەر بەتامی جاران؛ خواردنگەیەک بۆ خواردنی کۆنی کوردەواری