نزیکەی 8000 دەنکیان چاند

لە هەڵمەتی زاگرۆسانە 60 کەس بەیەکەوە بەڕوویان لە بناری بەمۆ چاند

964+

فەرهاد حەسەن

لەچوارچێوەی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی زاگرۆسانە بۆ چالاکی ژینگەیی و سەوزکردنی کوردستان، ئەمڕۆ 60 کەس بەیەکەوە نزیکەن هەشت هەزار بەڕوویان لە بناری بەمۆ چاند.

لە هەفتەی چوارەم و کۆتایی هەڵمەتەکە، کە لەلایەن رێکخراوی سروشتی کوردستان و کۆمەڵەی پڵنگانی بەمۆ و رێکخراوی پڵنگانی بێسنوور و گروپی شاخەوانی قەڵای شێروانە و فێرگەی تۆپی پێی گەشە، بەڕێوەچوو.

بەپێی راگەیەندراوێکی گروپى بەشداربووانى زاگرۆسانەى باشور، لە هەڵمەتەکەدا بە ئامادەبوونی زیاتر لە 60 کەس، نزیکەی هەشت هەزار دەنکی بەڕوو چێندرا.

ئاماهە بەوەکراوە، ئەمڕۆ لە کۆتا هەفتەی هەڵمەتی زاگرۆسانە لە نۆ شوێنی جیاوازی هەرێمی کوردستان هەڵمەتەکە بەڕێوەچووە .

پێشتریش هەمان ئەو هەڵمەتە لە زنجیرە چیاى بەرانان، نزیک ئەشکەوتى هەزارمێرد، گەرمیان لە بنارى بەمۆ، پیرەمەگرون، تەنگى تابین، سەرگەوڵو، چیاى گردەڵ و هەورامان، بیارە، ملەى چنارە، قەڵادزێ، گوندى داودێ، قوتکى ئاڵان، سەیدسادق، شاخى پشت گوندى بەرکەوران، دۆڵى جافایەتى، شاخى پیربایز، گوندى قەرەچەتان و قوڵەڕەش، بەڕێوەچووە.

هەڵمەتی ژینگەیی زاگرۆسانە، ماوەی حەوت ساڵە بەبەردەوامی لە باشورو رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدەدرێت و تیایدا چەندین رێکخراوی ژینگەیی و مرۆیی بە هەروەزی بەشداری تێدا دەکەن و ئامانجیش لێی زیاتر سەوزکردنی ناوچەکان و پاراستنی ژینگەکەیانە.

هەفتەی چوارەم و کۆتایی هه‌ڵمه‌تى

هەفتەی چوارەم و کۆتایی هه‌ڵمه‌تى "زاگرۆسانە" به‌ڕێوه‌ده‌چێت

هه‌ڵمه‌تى ژینگه‌یی زاگرۆسانە گەیشتە‌ قەڵادزێ بەڕوو ...

هه‌ڵمه‌تى ژینگه‌یی زاگرۆسانە گەیشتە‌ قەڵادزێ بەڕوو و قەزوان چێندران

هەینی داهاتوو هەڵمەتێکی دیکەی چاندنی زاگرۆسانە لە هەر...

هەینی داهاتوو هەڵمەتێکی دیکەی چاندنی زاگرۆسانە لە هەرێم بەڕێوەدەچێت