"هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران بەردەوامە"

بە دلیڤەری نارنجۆکێک و چوار فیشەک بۆ هاوڵاتییەک نێردرا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بە دلیڤەری نارنجۆکێک و چوار فیشەک وەک هەڕەشەکردن بۆ هاوڵاتییەکی دانیشتووی کەرکوک نێردرا، بەڵام پیلانەکە سەرکەوتوو نەبوو و پوچەڵکرایەوە.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی ئازادی کەرکوک بە 964ـی وت، “درنگانێکی شەوی رابردوو ماتۆرێک بە دلیڤەری کارتۆنێکی بچووکی بردووە بۆ ماڵێکی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی کەرکوک سیتی، کارتۆنەکە نارنجۆکێک و چوار فیشەکی تێدابووە، خاوەن ماڵەکە زوو پێیزانیوە و هێزەکانی پۆلیسی لەو بابەتە ئاگادار کردووەتەوە”.

هەرزوو هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنەکە و نارنجۆکەکەیان  پوچەڵکردووەتەوە و فیشەکەکانیشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاوڵاتییەی کەرکوک پێشتر کەفیلی برادەرێکی کردووە، دواتر کێشە کەوتووەتە نێوانیان و هاوڕێکەی هەڵاتووە بۆ بەریتانیا، کێشەکەیان بەردەوام بووە، تا ئەوەی کە کەسێکی راسپاردووە و بەوە شێوەیە و وەک هەڕەشە ئەو نارنجۆک و فیشەکانی بۆ ناردووە.

سەرچاوەکە وتیشی، هێشتا ئەو کەسەی ئیشی دلیڤەرییەکی کردووە، دەستگیر نەکراوە، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەڕێی کامێراکانی چاودێرییەوە دەستیپێکردووە و دەیانەوێ بەو شێوەیە، هەموو ئەو کەسانە دەستگیر بکەن کە دەستیان هەبووە لەو کارەدا.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

شۆفێرێکی دیلیڤەری گیانی لەدەست دا

شۆفێرێکی دیلیڤەری گیانی لەدەست دا

ماتۆڕسوارە دلیڤەرییەکانی کەرکوک گردبوونەوە

ماتۆڕسوارە دلیڤەرییەکانی کەرکوک گردبوونەوە