سزای لەسەرە
لە ئاکرێ ئاگرکردنەوە لەناو باغ و بێستانەکان قەدەغەکرا
964+
فەرهاد حەسەن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاکرێ تەواوی خاوەن باغ و بێستانەکانیان ئاگادار کردووەتەوە بە هیچ شێوەیەک یاگر نەکەنەوە، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە.
ئاگادارییەکە خاوەن باغ و بێستانەکانی سەنتەری هەردوو قەزای ئاکرێ، بەردەڕەش دەگرێتەوە.
ئەوەی پۆلیس مەبەستیەتی بۆ پاراستنی ژینگەیە، چونکە دەڵێت، خاوەن باخچەکان فێری ئەوە بوونە پاشماوەی خاوێنکردنەوەی باخچەکانیان دەسووتێنن بەمەش دووکەڵێکی زۆر باڵاودەکەنەوە، ئەمەش جگە لە پیسکردنی ژینگە دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی جۆراوجۆر.
پۆلیسی دارستان و ژینگە دەڵێت، ئەم جۆرە کارانی سەرپێچی کردنە بۆسەر ژینگە و سزاشی لەسەرە، بۆ ئەمەش پشت بە یاسای ژمارە 8ـى ساڵی 2008 یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگه له ههرێمی كوردستان، دەبەستن بۆ سزادانی ئەم کەسانە.