رەوانەی سلێمانی کرابوو
کەسێکی دیکەی رووداوەکەی مەرزی کێلێ گیانی لەدەستدا
964+
فەرهاد حەسەن
کەمێک پێش ئێستا کەسێکی دیکە لە رووداوەکەی مەرزی کێلێ لە سنووری قەزای پشدەر گیانی لەدەستدا.
رۆژنامەنووس محەمەد گربداغی لە قەڵادزێ ئەم هەواڵەی بە 964 دا وتیشی “ئەوەی گیانی لەدەستداوە خێزانی ئەو شۆفێرەیە کە لەگەڵ رووداوەکە گیانی لەدەست دابوو”.
د، عوسمان گەناوی، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ بە 964 ی راگەیاند، سەروین بابەکر خێزانی سەرکەوت پیرۆت کە لەگەڵ پێنج برینداری رووداوەکە رەوانەی سلێمانی کرابوون، گیانی لەدەستداوە.
رووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی روویدا، خێزانێک بەمەبەستی چوونە ناو بەفر سەردانی رێگاکەی مەرزی کێلێیان لە سنووری قەزای پشدەر کردبوو، بەڵام لە رێگاکە ئۆتۆمبێلەکەیان کە جۆری مەرزییە بووە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕا.