سلێمانی

رووداوێکی هاتوچۆی سەخت سێ برینداری لێکەوتەوە

964+

ژێوار خدر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی قالاوەی سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و سێ کەس بە سەختی بریندار بوون.

دانا کاکە حەمە، کە شایەدحاڵ بووە لە شوێنی رووداوەکە و چەند گرتە ڤیدیۆییەکی رووداوەکەی بۆ 964 ناردووە وتی، رووداوەکە لە کاتژمێر 4:30 خولەکی بەیانی لە نزیکی پردی قالاوە روویدا، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا هایلاند بە خێراییەکی زۆر خۆی کێشاوە بە تاکسیەکدا، کە دوو سەرنشین و شۆفێرەکەی تێدابووە و هەر سێکییان بریندار بوون، جگە لەوەی زەرەر و زیانێکی مادی زۆریش بەر تاکسیەکە کەوتووە.

وتیشی، تیمەکانی بەرگری شارستانی و هاتوچۆ نزیکەی سێ کاتژمێر لە هەوڵدابوون بۆ دەرهێنانی یەکێک لە بریندارەکان کە لە دواوەی تەکسیەکە گیری خواردبوو و هەر دوو قاچی شکا بوو.

سەرچاوەیەک لە تیمی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی وت، هۆکاری رووداوەکە تیژڕەوی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا هایلاندەکە و کەمێکیش کاریگەری تەمومژەکە بووە.

باسی لەوەشکرد، سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشیکیدان و چارەسەر وەردەگرن.

لە نۆ مانگدا 774 رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای سلێمانی رووی...

لە نۆ مانگدا 774 رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای سلێمانی روویانداوە