"پێش هەر دینێک کوردین و موسڵمانین"

کریستیانەکان جەژنیانە و موسڵمانەکانیش پیرۆزباییان لێدەکەن

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

کریستیانەکانی سلێمانی جلوبەرگی جوانیان پۆشیوە و لە کەنیسەی ماریوسف یادی جەژنی مەسیح دەکەنەوە، چەند هاوڵاتیەکی موسڵمانیش هاتوون پیرۆزباییان لێبکەن.

خانمێکی موسڵمان بۆ پیرۆزبایی لە هاوڕێ مەسیحییەکی هاتووەتە کەنیسە و تایبەت بە 964 دەڵێت، هاوشێوەی جەژنەکانی خۆمان پیرۆزباییان لێدەکەم، لەپێناو هاوڕێکەم هاتووم، پێش هەر دینێک کوردین و مرۆڤین.

پیاوێکی قەشەی دنیا دیدە تایبەت بە 964 دەڵێت، من بە فەرەنسی خوێندوومە و بوومەتە قەشە دوای 12 ساڵ، دوعا دەکەین ئەوانەی خراپن باش بن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

جەژنی مەسیحییەکان سەرتاشخانەکانی قەرەباڵغ کردووە

جەژنی مەسیحییەکان سەرتاشخانەکانی قەرەباڵغ کردووە