زێر بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
بە ساڵێک نزیکەی 400 هەزاردینار چووەتە سەر نرخەکەی
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
نرخی زێر رۆژ بە رۆژ لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمڕۆ نرخی زێری عەیارە 21 گەیشتووە بە 890 هەزار دینار و پێشبینییەکان بۆ ئەوە دەچن نرخەکەی بەرزتریش بێتەوە.
فایەق فەهد، زێڕینگرێکی هەولێرە و بۆ 964 قسەیکرد و وتی، هۆکاری بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی زێر بۆ ئەو ململانێیانەی نێوان ئەمەریکا و چین و روسیا دەگەڕێتەوە و پێشبینیش ناکرێت ئاوا بە بەزووی نرخەکان دابەزن.
وتیشی، هەموو پێشبینییەکان بۆ ئەوەن لە ساڵی 2026 نرخی هەر ئۆنسێک زێر لە 4 هەزار و 500 دۆلارەوە بچێتە 5 هەزار دۆلار کە ئەمەش وا دەکات نرخی زێر بەبەراورد بەئێستا بەرزتر بێتەوە.
لە سەرەتایی ساڵی 2025 نرخی زێری عەیارە 21 لە دەورووبەری 500 هەزار دینار بوو بۆ هەر مسقاڵێک، بەڵام لە ماوەی ساڵێکدا نزیکەی 400 هەزار نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی