نابێت لە یەک کەس زیاتر بێت
نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر هۆشداری دەدات بە هاوەڵی نەخۆش
964+
توانا نەقی
جاری وا هەیە کە کەسێک لە نەخۆشخانەیەک دەخەوێندرێت بە مەبەستی چارەسەر چەندین هاوەڵی لەگەڵ دەبێت و قەرەباڵغی دروست دەبێت، نەخۆشخانەی رزگاری هەولێریشی هۆشداری دەدات و دەڵێت دەبێت یەک کەسی لەگەڵ بێت.
نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر بڵاویکردەوە، ئاگاداری گشت هاوڵاتیان دەکەنەوە لەکاتی هەبوونی خەواندنی نەخۆش لە ژوورەکانی مانەوەی نەخۆش لە نهۆمەکانی نەخۆشخانەکە پێویستە هەر نەخۆشێک یەک هاوەڵی لەگەڵ بێت و زیاتر نابێت و قەدەغەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، باجێکیش دەدرێت بە هاوەڵی نەخۆش و بۆ زانینی کارمەندانی بەشی پرسگەی نهۆمەکان و پێشمەرگەی زێڕەڤانی.
کارگێڕی نەخۆشخانەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن هاوکاری پزیشک و کارمەنەکانیان بن بۆ سەلامەتی گیانی نەخۆش وە خزمەتکردنی باشتری پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بۆ نەخۆشەکانتان.