کافتریاکان پشکێنران

لە دەربەندیخان ژمارەیەک چەقۆ و ماتۆڕسکیل دەستیان بەسەرداگیرا

964+

شۆڕش قادری

لە هەڵمەتێکدا بۆ پشکنینی کافتریاکانی دەربەندیخان ژمارەیەک چەقۆ و ماتۆڕسکیل دەستیان بەسەرداگیرا.

بەپێی راگەیەنراوێکی پۆلیسی سلێمانی، شەوی رابردوو نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخان بەهاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەمەبەستی پاراستنی هێمنی و ئاسایشی هاوڵاتیان، سەرجەم كافتریاكانی سنوورەكەیان پشکنیوە .

لەو هەڵمەتەدا توانراوە دەستبگیرێت بەسەر ژمارەیەك چەقۆ و ئامێری مەترسیداری بڕەر و چەندین ماتۆڕسكیلی بێسەرەتا و رێكاری یاسایی پێویست بەرامبەر سەرپێچیكاران ئەنجامدراوە.