سلێمانی
تەرمی هاوڵاتییەكی کلێنسفرۆش لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
تەرمی پیاوێکی کلێنسرۆش لە سلێمانی لە ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە کە لەلایەن دراوسێکانییەوە بە بۆنکردنیا پێیزانراوە مردووە.
پیاوەکە ساڵانێکە هاتووەتە سلێمانی و تەمەنی 60 ساڵە و لە گەڕەکی حەی بەکر لە نزیک دووڕیانی سەرچنار نیشتەجێ بووە و ماوەی هەفتەیەکە گیانی لەدەستداوە و پێینەزانراوە.
دوای ئەوەی خەڵکی گەڕەک بە بۆنەکەیا زانیویانە دەستبەجێ پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی