ئەگەر موچە هات دابەش دەکرێت
لە هەرێم شەش رۆژ کرایە پشووی فەرمی
964+
توانا نەقی
بە بڕیاری حکومەتی هەرێم و بە بۆنەی سەری ساڵەوە شەش رۆژ لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم کرایە پشووی فەرمی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە رۆژی پێنجشەممە، 25یـی كانوونی یەكەمی 2025، تا رۆژی شەممە، 3ـی كانوونی دووەمی 2026، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كاتی هاتنی موچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەرانی هەرێم، پرۆسەی دابەشكردنی موچە لە رۆژانی پشوو بەردەوام دەبێت و هاوکات دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان بە شێوەی ئێشکگری دەبێت.
رۆژی یەکشەممە، 4ـی كانوونی دووەمی 2026، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.