بوون بە دوو داری بەتەمەن

پاشماوه‌ى داره‌ ته‌مه‌ن 60 ساڵییه‌كه‌ى چه‌می ئاوه‌سپی دۆزرایه‌وه‌ كه‌ لافاى هه‌ڵیته‌كاندبوو

964+

فەرهاد حەسەن

دوای زیاتر لە 10 رۆژ، پاشماوه‌ى ئەو داره‌ ته‌مه‌نه‌ى سەر چه‌می ئاوه‌سپی دۆزرایه‌وه،‌ كه‌ لافاو هه‌ڵیته‌كاندبوو، هاوڵاتییەکیش دەڵێت، لافاو پاشماوەی دارەکەی هەر لە شوێنی خۆی بەجێهێشتبوو.

دارەکە، لە جۆری توو بوو، بە داری کەڵەکەناو ناسرابوو، تەمەنی نزیکەی 60 ساڵ دەبوو، کەوتبووە نزیکی گوندی فەقێ مستەفا لە سنووری ناحیەی سەنگاو رۆژێک دوای لافاوەکە هیچ ئاسەوارێکی دارەکە لە شوێنی خۆی نەمابوو.

کاوە عەلی، خەڵکی گوندی فەقێ مستەفایە، بە 964ـى وت، چەند رۆژێک لەمەوبەر پاشماوەی دارەکەیان لە نزیک شوێنەکەی خۆی دۆزیوەتەوە و دارەکە هەڵتەکاوە و تێکوپێکی شکاندووە.

وتیشی “جگە لەم دارە، دارێکی دیکەی بەتەمەنیش هەر لە جۆری توو، لە نزیک داری کەڵەکەناو بەهەمان شێوە لافاو لەناوی بردووە و نەماوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە وەرزی هاویندا شوێنی گەشت و سەیرانی خەڵکی گوندەکە و زۆرجاریش لە شارۆچکەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و کەلار و کفری خەڵک بۆ گەشت و سەیران دەهاتنە ژێر سێبەری ئەو دوو دارە و کاتێکی خۆشیان بەسەردەبرد و راوەماسی و مەلەیان دەکرد.

لەسەر چەمی ئاوەسپی و هەر لە نزیکی ئەم دوو دار تووە، ژمارەیەکی زۆر داری پەڵک و بی هەبوون کە بە سروشتی روابوون و دیمەنێکی جوانیان بە چەم و شوێنەکە بەخشیبوو، بەڵام بەهۆی لافاوەکەی رۆژانی 9 و 10ـى ئەم مانگە ژمارەیەکی زۆری دار پەڵکەکان ئاوبردی و لەناوچوون.

وەک لە دیمەنێکی پێشتری دەردەکەوێت دارەکە بەهۆی زۆری تەمەنییەوە قەدێکی گەورە و ئەستووری هەیە، لەناوچوونەکەشی بەهۆی لافاوەوە بووەتە جێگەی خەم و نیگەرانی لەلای زۆربەی خەڵکەکەی، تەنانەت بەشێک لە گەنجەکان بە نوسینی شیعر باس لە یادەوەرییەکانی دارەکەی کەڵەکەناو دەکەن، چونکە دەڵێن “خزمەتێکی زۆری بە خەڵکی گوندی فەقێ مستەفا و گوندەکانی دیکە کردووە و یادگاری زۆریان لەگەڵدا هەبووە”.

لافاو دار تووە بەتەمەنەکەی چەمی ئاوەسپی برد و ئاسەواری...

لافاو دار تووە بەتەمەنەکەی چەمی ئاوەسپی برد و ئاسەواری نەهێشت

لافاو ئاستی ئاوی چەمی ئاوەسپی بەرزکردەوە

لافاو ئاستی ئاوی چەمی ئاوەسپی بەرزکردەوە

نزیکەی 50 هەزار پەنجەماسی خرایه‌ بەنداوی ئاوەسپی یەوە

نزیکەی 50 هەزار پەنجەماسی خرایه‌ بەنداوی ئاوەسپی یەوە