مسقاڵی 21 گەیشتە 890 هەزار دینار

نرخی زێڕ بەتەمانییە بووەستێت لە بەرزبوونەوە

964+

توانا نەقی

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە 4,480 دۆلار، ئەم بازدانە گەورەیە کاریگەری راستەوخۆی کردووەتە سەر بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بەرەو 890 هەزار دینار هەڵکشاوە.

بەپێی پێوەرە جیهانییەکان، یەک ئۆنسە زێڕ یەکسانە بە 31.1 گرام (31 گرام و 100 سەنت)، و لەبەر ئەوەی هەر مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێم بە 5 گرام هەژمار دەکرێت، کەواتە یەک ئۆنسە زێڕ دەکاتە 6.22 مسقاڵ.

بە پێی نرخی ئەمڕۆ سێشەممە و تا ئەم کاتە سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بەم شێوەیە نرخی زێڕ بەرزبووتەوە؛

مسقاڵێک زیڕی عەیار 22 نرخەکەی 933 هەزار دینارە.

مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 نرخەکەی 890 هەزار دینارە.

مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 نرخەکەی 763 هەزار دینارە.

نرخی 100 دۆلاری ئەمریکیش بە 142 هەزار دینار هەژمار کراوە.