تا چوارشەممە مەجالە

ئەگەر مامەڵەتان لە هاتوچۆی هەولێر هەیە زوو بڕۆن ئەنجامی بدەن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و شوفێران دەكاتەوە، بە هۆى كۆتايىهاتنى ساڵى ژمێريارى، تا رۆژی چوارشەممە مامەڵەی هاوڵاتیان لە بەشی ژمێریاری وەردەگیرێت و دواتر رادەگیرێت.

راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 22.12.2025 بڵاویكردەوە، رۆژی چوارشەممە 24.12 کۆتا رۆژی ساڵی ژمێریارییە، لە دوای کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆی چوارشەممە، بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان کارەکانی ڕادەگرێت و رايیكردنى مامەڵەی هاوڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دەوەستێت تا دەستپێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ.

هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەو ماوەیەدا سەردانیان نەکەن، هەر مامەڵەیەکیش لە ماوەی ئەم راگرتنە بەسەربچێت، وەک (ساڵیانە و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلکترۆنی) ئەوا بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام و هیچ کەسێکیش تووشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێت.

هاتوچۆی هەولێر دڵنیایی دەدات: گۆڕینی تابلۆ ناچاری نییە...

هاتوچۆی هەولێر دڵنیایی دەدات: گۆڕینی تابلۆ ناچاری نییە و سزا لەسەر نییە