رێگای گوندی شیوان لە سنووری سیدەکان زنجیر کرا – وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران
بۆ رێگریکردن لە بڕینی دار و راوکردن
رێگای گوندی شیوان لە سنووری سیدەکان زنجیر کرا
964+
شۆڕش قادری
بۆ رێگریکردن لە بڕینی داری تەڕ و راوکردنی نایاسایی رێگای گوندی شیوان لە سنووری سیدەکان سەربە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زنجیر کرا.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، بەفەرمانی عەقید وەهاب محەمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە، بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیدەکان هەڵساون بە داخستن و زنجیرکردنی رێگای گوندی شیوان بەمەبەستی رێگریکردن لە بڕینی داری تەڕ و ڕاوکردنی نایاسایی.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران دانیشتووانی ئەو دەڤەرە ئاگادار دەکاتەوە، بەهیچ شێوەیەک و بێ پرس و راوێژ ئەو رێگایانە نەکەنەوە، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی یاسا دەبنەوە.
زۆرجار لە وەرزی بەهاریشدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران رێگای کوێستانەکان دادەخات بە مەبەستی رێگریکردن لە رنینی گژوگیای بەهارە.