خاوەنی کۆگاکە بۆ 964

زیانی ئاگرەکەی سەر رێگای گەزنە نزیکەی دوو ملیۆن دۆلارە

964+

عەبدولعەزیز خالند

ئەو ئاگرەی لەسەر رێگای گەزنە لە کارگە و کۆگایەکی مۆبیلیات کەوتەوە بە قسەی خاوەنەکەی تا ئێتسا نزیەی دوو ملیۆن دۆلار زیانیان پێگەیشتووە.

ئەحمێ تەها خاوەنی کۆگاکە بە 964ـی وت، جارێنازانن هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە چییە بەڵام کارگەی دروستکردنی مۆبیلیات و قەنەفەیە و هەمووی تەختەیە هەمووشی سووتاوە.

وتیشی، هیچیان بۆ دەرناچیت و بیناکەش دارووخاوە و مەزەندەدەکەن زیانەمادییەکانی بگاتە دوو ملیۆن دۆلار، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کۆگایەکی دروستکردنی قەنەفە لەسەر رێگای گەزنە ئاگری گر...

کۆگایەکی دروستکردنی قەنەفە لەسەر رێگای گەزنە ئاگری گرتووە