ئەوانەی بەڵێنی کتێبیان پێدابوو
کتێبەکانتان بگەیەننە كتێبخانه‌ی گشتی چه‌مچه‌ماڵه‌وه
964+
فەرهاد حەسەن
كتێبخانەی گشتی چه‌مچه‌ماڵ بانگه‌وازێكی بۆ نوسه‌ر و رۆشنبیر و خوێنه‌رانی كتێب و كتێبخانه، ناوه‌ند و ده‌زگا و كتێبخانه‌كان کردووە کە لە رۆژی سێشه‌ممەی ئەم هەفتەیەوە ده‌ست به‌وه‌رگرتنی كتێبه‌كان ده‌كه‌ن و تاوه‌كوهەفتەیەک به‌رده‌وام ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه گشتیه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ له‌په‌یامێكدا بانگەواز بۆ ئەس کەسایەتی شوێنانە دەکاتکە هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كتێبیان بۆ كتێبخانه‌ی گشتی چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاندبوو یاخود به‌ڵێنیان دابوو كتێبه‌كانی كتێبخانه‌كه‌یان ببه‌خشن، له‌ماوەی ئەم هەفتەیەی دیرای کردووە رۆژانه له كاتژمێر 9:00ی به‌یانی تاوەکو 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆ چاوه‌ڕوانیان دەکەن بۆ وه‌رگرتنی كتێبه‌كانیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه “جارێكی دیكه سوپاسی خه‌مخۆری و دڵسۆزی هه‌مووان ده‌كه‌ین له یه‌كه‌م ساتی روداوكه‌وه تاوەکو ئێستا هاوخه‌م و پشتیوانمان بوون و خۆویستانه كه‌مپینتان راگه‌یاند یان بڕیارتاندا كتێبی كتێبخانه‌كانتان ببه‌خشن به چه‌مچه‌ماڵ”.
به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی رۆژی 9ی ئه‌م مانگه، ئاوی باراناو چووه ناو بینای كتێبخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و زیانی زۆری پێگه‌یشت و له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی 20 هه‌زار كتێب و رۆژنامه و گۆڤار و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی ژێر ئاوكه‌وتن، دوای ئه‌وه‌ش چه‌ندین هه‌ڵمه‌ت و كه‌مپین بۆ به‌خشینی كتێب به‌كتێبخانه‌كه ئه‌نجامدرا.