لە سلێمانى

دوای دوو ساڵ پارچە ئێسکێک لە ڕیخۆڵەی نەخۆشێک دەرهێنرا

964+

وریا فەتاح

تیمێکی پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری لە شاری سلێمانی، سەرکەوتنێکی پزیشکییان تۆمارکرد و توانییان کۆتایی بە ئازاری دوو ساڵەی نەخۆشێک بهێنن کە پارچە ئێسکێک لە جەستەیدا گیری خواردبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 21.12.2025، تیمێکی پێشکەوتووی هەناوبینی  هەستان بە ئەنجامدانی پرۆسەیەکی ورد بۆ دەرهێنانی پارچە ئێسکێک کە ماوەی دوو ساڵ بوو لەناو یەکێک لە گیرفانەکانی کۆڵۆنی (ریخۆڵە ئەستوورە) نەخۆشەکەدا مابووەوە.

مانەوەی ئەو پارچە ئێسکە بۆ ئەو ماوە درێژە، ببووە هۆی دروستبوونی هەوکردنی توند لە گیرفانەکانی کۆڵۆن و گەیشتبووە ئاستی دروستبوونی دومەڵ  لەسەر جگەری نەخۆشەکە، کە مەترسی بۆ سەر ژیانی دروست کردبوو.

تیمە پزیشکییەکە توانییان بە سەرکەوتوویی و بەبێ هیچ لێکەوتەیەکی مەترسیدار، پارچە ئێسکەکە لە ریخۆڵەی نەخۆشەکە دەربهێننەوە، لە ئێستادا نەخۆشەکە لەژێر چاودێریدایە و باری تەندروستی جێگیرە.

لە سلێمانی پولێکی دۆمینە لە گەدەی مێردمنداڵێک دەرهێنر...

لە سلێمانی پولێکی دۆمینە لە گەدەی مێردمنداڵێک دەرهێنرایەوە