تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت

خێرایی با لە کەرکوک و گەرمیان و چەمچەماڵ زیاد دەبێت

شۆڕش قادری

خێرایی با لە ناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان و چەمچەماڵ بۆ 40 کم لە کاتژمێرێک بەرزدەبێتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی کوردستان، بەهۆی کاریگەری نزمەپەستانی هەوا لە باشووری عێراق، خێرایی با لە ناوچەکانی باشووری عێراق بەگشتی و هەروەها هەندێک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم وەک ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و چەمچەماڵ و پارێزگای کەرکوک بەرزبووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، خێرایی با لەو ناوچانە بۆ 40 کم لە کاتژمێرێکدا بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەکرێت کاریگەری تا کاتەکانی درەنگانی شەو بەردەوام بێت.