پارێزگار وا دەڵێت

لەبەر کارەساتەکەى چەمچەماڵ و گەرمیان؛ هیچ ئاهەنگێک لە سلێمانى ناکرێت

964+

وریا فەتاح

پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، لە بەر ئەو کارەسات و رووداوە ناسۆرانەی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان روویانداوە، هیچ بۆنەو ئاهەنگێکی فەرمیی لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا، بەڕێوەنابرێن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى لە پەیامێکدا بڵاوى کردەوە،”بە بۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)و، هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە، پیرۆزبایی لە هەموو خوشک و برایانی مەسیحیمان و هەموو خەڵکی پارێزگای سلێمانی و کوردستان و جیهان دەکەین”.

دەشڵێت:لە بەر ئەو کارەسات و رووداوە ناسۆرانەی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان روویانداو، قوربانیی و برینداربوون و زیانی زۆری لێکەوتەوە، لە پێناوی پشتیوانیی و دەربڕینی هاوخەمیی بۆ هەمووان، وەک پارێزگای سلێمانی؛ دڵنیاتاندەکەینەوە؛ لەگەڵ ئەوەی هەموو رێکارێکی پێویستیی کارگێڕیی و ئارامیی و ئاسایش و خزمەتگوزاریی پێویست گیراونەتەبەر، بەڵام هیچ بۆنەو ئاهەنگێکی فەرمیی لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ بەڕێوەنابرێن.

قایمقام، سەرۆكی شارەوانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچە...

قایمقام، سەرۆكی شارەوانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ و سەرۆكی شارەوانی شۆڕش لە پۆستەكانیان نامێنن