"سودانی زیانمەندی یەكەمە"
دیار نییە كەی پرۆژەیاسای بودجە دەچێتە ئەنجومەنی نوێنەران
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
تا ئێستا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پرۆژە یاسای بودجەی نەناردوەتە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامانی ئەنجومەنەكەش دەڵێن دیار نییە كەی پڕۆژەكە دەگاتە دەستمان..
بە پێی زانیارییەكان لە پڕۆژە یاسای بودجەدا نرخی بهرمیلێك نهوت به 65 دۆلار بۆ ههناردهی رۆژانهی 3 ملیۆن و 500 ههزار بهرمیلی رۆژانه، دیاریی كراوه.
ئەو پارەیەش لەگەڵ داهاتی ناوخۆ و باج و كورتهێنان و قهرزهكان پێشبینی دهكرێت لە پڕۆژهیاساكە دا بگاته 170 ترلیۆن دینار.
ئومێد محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ بە 964ی وت، تائێستا هیچ دەنگێك نییە كە پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی لای ئێمە دەكرێت یان ناو، تا ئێستا هیچ هەواڵێکی نییە.
وتیشی “دوێنی شاخەوان عەبدوڵڵا میوانی ژووری دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بوو، وتی دەنگۆ هەیە هەفتەی داهاتوو پڕۆژە یاساكە بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام دیارنییە دێت یان نا”.
راستییەکەی پڕۆژەیاساكە تا درەنگتر بگاتە پەڕلەمان زیانی زیاتری بۆ حكومەتەكەی سودانی هەیە و كێشەی گەورە تووشی حكومەتەكە دەكات، ئومێد محەمەد وای وت.
هەروەها تا ئێستا دیارنییە كەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی كێشەكانی بودجە دەكات.