بۆ له‌دایكبونی حه‌زره‌تی مه‌سیح
به‌پێی رۆژژمێری حکومەت پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە پشوی فەرمییە
964+
فەرهاد حەسەن
لە هەرێمی کوردستان رۆژێكی ئەم هەفتەیە وەکو پشوی فه‌رمی دیاریكراوە، ئەویش رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەیە بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح.
به‌پێی رۆژژمێر و خشته‌ی پشوه‌كانی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی پێنجشه‌ممه 25.12.2025 له هه‌رێمی كوردستان پشوی فه‌رمی ده‌بێت و پشوەکەش سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم دەگرێتەوە.
پشوه‌كه به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبونی حه‌زره‌تی مه‌سیحه و تەنیا له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئێشگری ده‌وام ئاسایی ده‌بێت.
به‌پێی خشته‌کە، ئەمە دوایین پشوی ئەمساڵە هیچ پشویه‌كی دیكه بۆ ئه‌مساڵ دیارینه‌كراوه.
پارێزگاری نەینەوا چوار رۆژی بۆ ئێزدییەکان کردە پشووی فەرمی