ئەمڕۆ

 یەکەم گەشتی ئاسمانی لە بەغداوە بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوت

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ شەممە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا گەواهیدەری دەسپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بوو بۆ کیشوەری ئەوروپا، کاتێک یەکەم گەشت بەرەو وڵاتی دانیمارک بەڕێکرا.

گەشتەکە لە رێگەی هێڵی ئاسمانی “عومانی”یەوە ئەنجامدراوە؛ فڕۆکەکە لە مەسقەتی پایتەختی عومانەوە گەیشتووەتە بەغدا و لەوێوە بەرەو شاری کۆپنهاگنی دانیمارک فڕیوە.

ئەمە یەکەمین گەشتی لەو جۆرەیە دوای دابڕانێکی درێژخایەن، وەک سەرەتایەک و پلانێکی نوێ بۆ کردنەوەی هێڵی راستەوخۆ لە نێوان بەغدا و شارە جیاوازەکانی ئەوروپا دەبینرێت.

ئەم هەنگاوە ئاسانکارییەکی گەورە بۆ گەشتیاران دەکات و دەبێتە سەرەتایەک بۆ بەستنەوەی دووبارەی عێراق بە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە ڕێگەی ئاسمانییەوە.

دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى عێراق: قەدەغەى گەشتەکانى در...

دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى عێراق: قەدەغەى گەشتەکانى درێژکردەوە