بەکارهێنەر ناتوانێ بچێتە ناو ماڵپەڕەکەوە
یوتیوب تووشی کێشە بووە و لە چەندین وڵات پەکیکەوت
964+
فەرهاد حەسەن
یوتیوب لە چەندین وڵات پەکیکەوتووە و بەهۆیەوە هەزاران بەکارهێنەر رووبەڕووی کێشە بوونەتەوە، بەشێکی وڵاتانی عەرەبی گرتووەتەوە.
ماڵپەڕی یوتیوب، خاوەندارییەکەی بۆ کۆمپانیای گوگڵ دەگەڕێتەوە، ئەمڕۆ هەینی 19.12.2025 رووبەڕووی کێشەیەک بووەتەوە کە بەکارهێنەرانی ناتوانن بچنە ناو ماڵپەڕەکەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (Downdetector) کە تایبەتمەندە بە بەدواداچوونی پەککەوتن و تێکچوونی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان، ئەم پەککەوتنەی یوتیوب کاریگەری کردووەتە سەر بەکارهێنەران لە چەندین وڵاتی جیهان، لە نێویاندا وڵاتانی عەرەبی وەک میسر و سعودیە.
بەگوێرەی راپۆرتی بەکارهێنەران، زۆرینەی هەرە زۆری کێشەکان پەیوەندییان بە وێبسایتی یوتیوبەوە هەبووە، لە کاتێکدا رێژەی کێشەکان لە ئەپڵیکەیشنی یوتیوبدا کەمتر بووە.