"تۆمەتبارێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە"

وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی عەقید زەیدى لە کەرکوک راگەیاند

964+

فەرهاد حەسەن

تۆمەتبارانی کوشتنی بەڕێوەبەرى پێشووى بنکەى پۆلیسى عەرەفە، ئاشکرا کران و وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش دەڵێت، یەکێکیان دەستگیرکراوە ودووەمیشیان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەمڕۆ هەینى 19.12.2025 لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک عەقید زەید عادل، بەڕێوەبەرى پێشووى بنکەى پۆلیسى عەرەفە، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو لە بەردەم ماڵەکەی خۆی  کوژرا.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە کە بەهۆی هەوڵەکانی وەزارەتەکەیان و بەدواداچوونی تیمی لێکۆڵینەوە، وردەکاری کوشتنی عەقید زەید عادل سوبەیح لە پارێزگای کەرکوک ئاشکرا بووە.

لە لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە کە کردەوەکە تاوانکاری بووە و دوو ئەفسەری پۆلیس، دوای ناکۆکیان لەگەڵ عەقیدەکە، کوشتنەکەیان ئەنجامداوە و دواتر هەڵاتوون.

دوای بەدواداچوون ناسنامەی تۆمەتبارەکان دیاریکرا، دەرکەوت دوو تۆمەتبارەکە برای یەکترن، کە یەکێکیان لەناو ئۆتۆمبێلەکە لە ناوچەی لەیلان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و دووەمیشیان کە دەستگیرکراوە و دانی بە کوشتنیدا ناوە.

تۆمەتبارانی کوشتنی کۆڵبەرەکەی هەورامان دەستگیرکران

تۆمەتبارانی کوشتنی کۆڵبەرەکەی هەورامان دەستگیرکران

تۆمەتباری کوشتنی دوو کەس لە ماوەی کاتژمێرێکدا دەستگیر ...

تۆمەتباری کوشتنی دوو کەس لە ماوەی کاتژمێرێکدا دەستگیر کرا