لە سەڵاحەدین
تۆمەتباری کوشتنی دوو کەس لە ماوەی کاتژمێرێکدا دەستگیر کرا
964+
توانا نەقی
پۆلیسی سەڵاحەدین لە ماوەی کاتژمێرێکدا ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیر کرد کە تۆمەتباربوو بە کەشتنی دوو گەنج لە گوندێکی ناحیەی ئیسحاقی.
لە راگەیندراوێکدا فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین بڵاویکردەوە، رووداوەکە لە گوندی ئەبوو سەفەی ناحیەی ئیسحاقی رویداوە و تیادا دوو گەنج کوژراون.
ئاماژە بەوەشكراوە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ڕووداوەکە و چاودێری وردی کامێراکان و بە هەوڵی تەکنیکی بەشی ئایتی، ئەنجامدەرەکە دەستنیشانکرا، دەستگیر کراوە.
ئێستا تۆمەتبار (س، م، ن) دانی بوەدا ناوە کە ئەو تاوانەی ئەنجامداوە و هەوڵی سووتانی ئۆتۆمبێلەکەشێ داوە بۆ ئەوەی تاوانەکە بشێوێنێت، ئەمە پۆلیس وادەڵێت.