"بخرێتە وانەکانی ناوەڕاست"
پەروەردەی کەرکوک بابەتی وەرزش و هونەر زیندوو دەکاتەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک لە نوسراوێکدا، سەرجەم کارگێڕی قوتابخانەکان رادەسپێرێت هەردوو وانەی وەرزش و هونەر زیاتر بایەخی پێبدرێت و پشتگوێ نەخرێت، یەکەی چالاکی وەرزشی قوتابخانکانیش دەڵێت، نابێت ئەو دوو بابەتە لە وانەی یەکەم و وانەی پێنجەم بێت دەبێت لەناوڕاست بێت.
رێزان ئەحمەد، بەرپرسی یەکەی چالاکی وەرزشی قوتابخانەکان بە 964ـی وت، ساڵانە رێنمای فەرمی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکرێنەوە کە بایەخی زیاتر بەو دوو بابەتە بدرێت.
هەروەها مامۆستایان و بەرێوەبەرانی قوتابخانە و خوێندنگەکان ئاگاداردەکەینەو کە نابێت ئەو دوو وانەیە بخرێتە سەرەتا و کۆتایی وانەکانی رۆژانەوە، بەوپێیەی قوتابی لە کۆتایی دەوام توانای داهێنانی نامێنێت و باشترە بکرێتە ناوەڕاستی وانەکانەوە.
رێزان ئەحمەد وتیشی، لە وەرزش، قوتابی پاڵەوانیان هەیە لەسەر ئاستی یانەکان و هەڵبژاردەکانی عێراق و نیودەوڵەتی بەشداریان کردووە لە قوتابخانەکانەوە دەرکەوتوون، لە ئێستادا تیمێکی وەرزشی قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک بەشداری پاڵەوانێتی کاراتێ دەکات لە وڵاتی ئێران.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا